خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ بۆ پڕۆگرامى تۆڕى په‌یوه‌ندیی (واتس ئاپ) زیاد كراوه، كه پێشتر به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و پڕۆگرامه، زۆر داواى زیادكردنى ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌یان ده‌كرد.
ڕۆژى دووشه‌ممه 19/2/2018، میدیا ته‌كنۆلۆژییه جیهانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانى واتس ئاپ، خزمه‌تگوزاریی (Delete for everyone)یان بۆ واتس ئاپ زیاد كرد، كه له ڕێگه‌ى ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌وه، ده‌توانى ئه‌و نامه‌یه بسڕیته‌وه، كه بۆ هاوڕێكه‌ت ناردووه، به‌ڵام ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بۆ كاركردن، چه‌ند مه‌رجێكى هه‌یه.
خزمه‌تگوزاریی (Delete for everyone) به چه‌ند مه‌رجێك كار ده‌كات، كه بریتین له: ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌كت به هه‌ڵه بۆ هاوڕێیه‌كت نارد و ویستت لاى ئه‌و هاوڕێیه‌شت نامه‌كه بسڕێته‌وه، پێویسته دواى حه‌وت خوله‌ك ئه‌و خزمه‌تگوزارییه به‌كار بهێنیت، له‌كاتێكیشدا نامه‌كه لای ئه‌و هاوڕێیه‌ت ده‌سڕدرێته‌وه، كه نه‌یخوێندبێته‌وه و نامه‌كه‌ى نه‌كردبێته‌وه.
بۆ به‌ده‌ستهێناى ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌ى واتس ئاپ، پێویسته پڕۆگرامه‌كه له‌نێو مۆبایلدا، نوێ (Update) بكرێته‌وه.
پڕۆگرامی واتس ئاپ لە ساڵی 2009دا کارا کرا، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا یەکێکە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی پڕۆگرامی تۆڕى په‌یوه‌ندیی (ڤایبەر).
Basnwes
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


