راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
وەک ئاشکرايە کۆمپانيای گوگڵ بە چەندين خزمەتگوزاریی و بەرنامەی تایبەتەوە توانیویەتی لە بواری تەکنەلۆجيادا جێگەی دەستی خۆی بەدياربخات و بۆ هەمووانی بسەلمێنێت يەکێکە لە سەرەکیترین کۆمپانياکان.
بەشی گەڕانی گوگڵ بزوێنەرێکی چالاک و بەهێزە و بە ملیۆنان کەس رۆژانە بەکاریانهێناوە کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگی لەخۆگرتووە.
لە دوايين هەواڵیشياندا ئەو کۆمپانيا دوو بەشێ گرنگی لە گەڕاندا لابرد و بەم زووانەش بۆ سەرجەم وڵاتان کارادەبێت.
ئەو دوو بەشەش گەڕانی وێنەیی و کردنەوەی وێنەيە لەکاتی گەڕاندا، واتە کاتێک لە بەشی وێنەی گوگڵ گەڕانت بۆ وێنە بکردايە بەبێ ئەوەی سەردانی سایتی خاوەن وێنەکە بکەیت دەتوانرا وێنەکە بکرێتەوە بەڵام لەمەودوا مەرجە سەردانی خاوەنە راستەقینەکەی بکرێت.
هەروەها گەڕانی وێنەیش يەکێکە لەو بەشانە لابراون و لەمەودوا سێرچ بای ئیمەيچ نامێنێت و ئەو گەڕانە کارانابێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


