راچڵەکین - سەربەست نەجەدين
لە دوای چەند مانگێک ئەزموونی و بەکارهێنانی بەشێوەيەکی کاتیی، لە کۆتایدا تۆڕی کۆمەڵايەتی ئینستاگرام تایبەتمەندييە گرنگەکەی زيادکرد.
لەماوەی رابردوو تایبەتمەندی ئاگادارکرنەوەی گرتنی وێنەی ستۆریس لە ئینستاگرام لە ژێر تاقیکردنەوەدا بوو بەڵام دوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی خستەگەڕ.
بەپێی دوايين نوێکردنەوەی بەرنامەکە، لە ئێستادا هەر بەکارهێنەرێک وێنەی ستۆری کەسێکی ديکە بگرێت لە ئینستاگرام ئەوە بە نامەيەک خاوەن ستۆریسەکە ئاگاداردەکاتەوەو لە بەشی بينی ستۆریەکەشدا ناوی ئەو کەسە دەنووسێت.
دروستکردنی ئەم تایبەتمەندييەش لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی سناپچات کە ساڵانێکە کارای کردووە بۆ بەکارهێنەرانی.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


