راچڵەکين - سەربەست نەجمەدين

چەند رۆژێک لەمەوبەر بەشێوەيەکی فەرمی بەرنامەی سناپچات لەلايەن کۆمپانيای سناپەوە نوێکرايەوە کە لە گرنگترین کاریشيان گۆڕانکاریی بنەڕەتییان لە شێوازەکەیدا کردووە.

دوابەدوای ئەو گۆڕانکارييەش چەند بەرنامەيەکی لاوەکی بۆ بەکارهێنەرانی سناپچات بەردەست بوون بۆ ئەوەی بێزاریی خەڵک بقۆزنەوەو وا لە بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامە زەردە بکەن بەکاریان بهێنن.

هەربۆيە لە رێگەی هەژماری خۆیانەوە لە تویتەر، سناپچات ئاگادارییەکی گرنگی بڵاوکردەوەو رايگەياند هەر بەکارهێنەرێکی بەرنامەکەيان ئەگەر هاتوو رێگەی نافەرمی و بەرنامەی ديکە بگرێتە بەر ئەوە دووچاری سزا دەبێتەوە.

هەروەها ئاماژەشيان بەوەداوە ئەگەر هاتوو بەکارهێنەر بەرنامەی نافەرمی بەکاربهێنێت ئەوا تووشی داخستنی کاتی هەژمارەکەی يان سرينەوەی يادگارییەکانی دەبێت بۆيە واباشترە بەرنامە فەرمييەکە بەکاربهێنن و خۆيان لە شتی ديکە بەدوور بگرن.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...