ونبون و دزرانی موبایلە هۆشمەندەکان یەکێکە لەو هۆکارە بەربڵاوانەی کە بوەتە هۆی دروستبونی زۆرترین کێشەی کۆمەڵایەتی و مرۆی و یاسای لە کۆمەڵگەکەی من دا، ئەمەش هەموو بەهۆی کەم تەرخەمی و کەمی هۆشیاری دروستە، هەم لە فەرهەنگ و هەم لە کەمی جوانی کەلتوری بەرکەوتن و بەکارهێنانی ئامێری تەکنۆلۆژیەکان خۆی دەبینێتەوە، زۆر جار تەنیا ونبونی موبایلێک گەورەترین هەم و خەمی مرۆی و یاسای بۆ تاکێک یاخود خێزانێک یان ڕێکخراوەیەک دروست دەکات.
ئەمەوێ زۆر بە ڕاشکاوانە بڵێم کە ڕێگەی نایاسای زۆر لەبەردەستن بۆ دۆزینەوەی ئامێرە تەکنۆلۆژیەکان بە تایبەت موبایلە هۆشمەندەکان، بۆ نمونە سود وەرگرتن لە ماکک ئەدرێس " MAC Adress " یاخود ئایپی ئەدرێس " IP " ..هتد بە ڕێگەی هاککردن تا شوێنپیی موبایلەکە یاخود ئەو کەسە وەربگرێت کە موبایلەکەی بردووە، بەڵام هەرهەمووی ناڕوەشتی و نایاسایە هەرچەندە لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە وای دابنێین کە شتێکی دزراو دەدۆزیتەوە بۆ کەسێک کە خاوەنی ئەو شتەیە بۆ نمونە کۆمپیوتەرێک یان ئامێرێکی موبایل، لەلایەکی ترەوە پێویستت بە توڵ و پرۆگرامی تایبەت و ئەزمونێکی باش دەبێت، کە ئەمەش هەموان ناتوان بەو بەرپرسیاریەتەوە هەنگاو بنێن و بەکارهێنەرێکی دروست بن..!! کاتێک کە تۆ هەڵگری موبایل بیت ئەوا بێگومان ئەگەری ونبون یاخود دزرانی کراوەیە، بۆیە ئەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە ڕۆژێک ئەگەری ونبونی موبایلەکەت دەبێت، بۆیە خۆ ئامادەکردن باشترین ڕێگە دەبێت تا بە پارێزراوی بمێنیتەوە ، 
لەم بابەتەدا ڕێگەیەکی یاسای زۆر سادەم بۆ هەڵبژاردون تا هەموان بتوانن بەکارهێنەری بن و سودی لێ ببینن، لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەپی تایبەت بە گووگڵ " Find My Device " ەوە دەتوانیت شوێنی موبایلەکەت دیاری بکەیت بە یارمەتی نەخشەی گووگڵ ماپ، ئەپەکە یارمەتی خاوەن موبایلەکە دەدات موبایلەکەی بە تەواوی قفڵ بکات لە دورەوە تاوەکو زانیاریەکانی بە پارێزراوی بمێنەوە ، یاخود دەتوانێت تەواوی داتا و فایلەکانی بسڕێتەوە تاوەکو وێنە و ڤیدیۆ و فایل و پاسۆرد و هەژمارەکانی نەکەونە دەستی کەسی بەرانبەر. بۆ بەکارهێنان و داونلۆدکردنی ئەپەکە دەتوانیت کلیک بکەیت لەسەر ئەم لینکە .






"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...