بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد.

ڕۆژی چوارشەممە 29/11/2017، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی ئینستاگرام، تایبەتمەندیی دووبارە بڵاوکردنەوەی پۆستەکان (Repost)یان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کردووە.

باس لەوەش کراوە، کە پێشبینی دەکرێت بەشێکی زۆری بەکارھێنەرانی ئینستاگرام، ئەو تایبەتمەندییە نوێیە بەکار بھێنن.

لەمەوپاش ئەگەر ھاوڕێیەکت وێنەیەکی خۆی و لەگەڵ تۆدا بڵاو کردەوە، یان ئەگەر وێنەیەکت بەلاوە جوان بوو، دەتوانی بە تایبەتمەندیی (Repost)، لە ئینستاگرامەکەی خۆشتدا بڵاوی بکەیتەوە.

بۆ بەدەستھێنانی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی ئینستاگرام، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا، نوێ (Update) بکەیتەوە.

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا ڕکابەری لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا دەکات.


Basnwes


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...