پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتس ئاپ)، بۆ جاری دووەم لەکار کەوت و تا ئێستاش ھۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.

کەمێک پێش ئێستا 1/12/2017، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە واتس ئاپ بۆ جاری دووەم لە چەندین شوێنی جیھاندا لەکار کەوتووە، تا ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، کە خاوەنی واتس ئاپە، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لەبارەی ھۆکاری لەکارکەوتنی پڕۆگرامەکە، بڵاو نەکردووەتەوە.

شەوی ڕابردوو 30/11/2017، پڕۆگرامی واتس ئاپ، بۆ ماوەی چەند خولەکێک، لە چەندین شوێنی جیاوازی جیھان لەکار کەوت و بەکارھێنەرانیشی لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)ەوە، ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلیان کار ناکات.

نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممەش، پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، کە ئەویش کۆمپانیای فەیسبووک خاوەنیەتی، لە چەندین شوێنی جیاوازی جیھان، لەکار کەوت و کۆمپانیاکەش، ھۆکاری لەکارکەوتنی ئاشکرا نەکرد.

پڕۆگرامی واتس ئاپ لە ساڵی 2009دا کارا کرا، ئێستاش کۆمپانیای فەیسبووکیش خاوەنیەتی، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا یەکێکە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر).
Basnwes


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...