بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (سناپ چات)، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست کرد و دیزاینی نێو پڕۆگرامەکەشیان گۆڕی.
دوێنێ شەممە 2/12/2017، بەرپرسانی سناپ چات، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان بەردەست کرد، کە دیزاینی پڕۆگرامەکە گۆڕاوە، لەمەوپاش بەشی چەپی سناپ چات، پێی دەڵێن سۆشیاڵ (Social)، کە تێیدا نامەکان، ستۆریی ھاوڕێکان و ئەو سناپانەی بۆت ھاتووە، تێیدا نیشان دەدرێت، بەشی ناوەڕاست وەک خۆی کامێرایە، بەشی لای ڕاستیش ستۆری و ھەواڵەکانی ناودارەکانی جیھانت پیشان دەدا، ھەروەھا ستۆری ئەو کەسانەت پیشان دەدات، کە ھەژمارەکانیان قفڵ نییە.
بۆ بەدەستھێنانی ئەو گۆڕانکارییانەی سناپ چات، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلدا، نوێ (Update) بکرێتەوە، بەم شێوەیەش پڕۆگرامەکە نوێ دەبێتەوە.
سناپ چات لە ساڵی 2011دا کارا کراوە، لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، زیاتر گەنجان بەکاری دەھێنن، ئێستاش ڕکابەری لەگەڵ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک و ئینستاگرام) دەکات.
Basnwes
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


