دوای ئەوەی دوێنێ مۆبایلی ئایفۆن X لە ئەمریكا و وڵاتانی تری جیهان بڵاوبووەوە، ئەمڕۆ شەممە ئەم مۆبایلە نوێیەی كۆمپانیای ئەپڵ كەوتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.
هەریەك لە كۆمپانیاكانی بریكاری مۆبایل لە شارەكانی كوردستان رایانگەیاند كە مۆبایلی ئایفۆن Xیان بەدەست گەیشتووە و لە ئێستەوە لەلایەن هەوادارانی ئایفۆنەوە، پێشوازییەكی زۆری لێ كراوە.
مۆبایلی ئایفۆن X بە گوێرەی ناوەندە ئاگەدارەكان، گۆڕانكاری گەورەی تێدا كراوە لە چاو مۆبایلەكانی ئایفۆنی پێش خۆی، بەڵام ئەوەی جیاوازە نرخەكەی لە كوردستان بەرزترە لە چاو بازارەكانی جیهان گەیشتووەتە یەك هەزار و 500 دۆلار.
ئایفۆن X تاکو ئێستە بە گرانترین بەرھەمەکانی ئایفۆن دادەنرێت. دوگمەی پێشەوەی ئایفۆن X ھەڵگیراوە و شاشەکەی بە تەواوی سادەیە. ھەروەھا خاوەن تایبەتمەندی خوێندنەوەی رووخسار "FaceID"یە و بێ وایەر بارگاوی دەكرێتەوە و کامیرای پشتەوەی ١٢ مێگاپێکسلە.
لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی ئایفۆن X بۆ 64 گێگابایت 999 دۆلارە و ئایفۆن X بۆ 256 گێگابایت بە یەك ھەزار و 150 دۆلارە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


