دوای 10 ساڵ لە سەرنجڕاکێشانی هەوادارانی بە بەرهەمهێنانی پێشکەوتووترین ئامێری زیرەک، کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن ئێکس یان ئایفۆن 10ـی بڵاوکردەوە.

ملیۆنان کەس لەسەرانسەری جیهان بێ گوێدانە سەرما و گەرما، بەنۆرە وەستان تاوەکو یەکەم کەس بن بەرهەمە سەرنجڕاكێشە نوێکەی ئایفۆنیان دەستکەوێت.

ڤیشنو کومار، کڕیاری ئایفۆن ئێکس لەمبارەیەوە دەڵێ "ئایا پێویستم بەو ئایفۆنەیە؟ لەوانەیە پێویستم پێی نەبێ، بەڵام دەمەوێت بیکڕم. دەمەوێت هەموو تایبەتمەندییەکانی نێو ئەو بەرهەمە تاقیبکەمەوە. پێموایە نوێترین گۆڕانکارییە پێشکەوتووەکانی جیهانی مۆبایل لەم بەرهەمەدا بەدی دەکرێن".

ناسینەوەی رووخسار، کامێرای سێ رەهەندی، لابردنی دووگمەی هۆم و سیستەمی دژی ئاو، جیا لە نایابی رووکارەکەی، وایانکردووە خەڵک لەبەردەم سەنتەرەکانی فرۆشتنی ئایفۆندا بخەون، تاوەکو بەزوویی ئایفۆن ئێکس بکڕن.

ئەمساڵ ئەپڵ هەرسێ بەرهەمی ئایفۆن هەشت و، هەشت پڵەس و ئێکسی لە بازاڕەکانی جیهان بڵاوکردەوە. کۆمپانیای ئەپڵی ستیڤ جۆبسی کۆچکردوو لە بەرهەمی پێشووی ئایفۆن حەوت و حەوت پڵەسدا تەنیا لە چارەگی یەکەمی 2017ـدا 37 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری کۆکردبووەوە. 




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...