کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک) زیاد دەکەن.
دوێنێ ھەینی 3/11/2017، کۆمپانیای فەیسبووک ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، فەیسبووک ڕێگە بە سەرجەم براند و کۆمپانیا جیھانییەکان دەدات، کە نامەی سپۆنسەرکراو بۆ بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک بنێرن و ڕێکلام بۆ کاڵاکانیان بکەن.
بەم شێوەیەش بێت، لە داھاتوویەکی نزیکدا، براند و کۆمپانیا جیھانییەکان لە ڕێگەی نامەوە، ڕێکلام بۆ کاڵاکانیان دەکەن، لە بەرانبەر ئەو ڕێکلامەش، پێویستە بڕێک پارە بە فەیسبووک بدەن.
پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای فەیسبووکیش خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
سەرچاوە : باس نیوز
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


