زۆر جار پراوسەرەکان دەبنە دەرگایەک بۆ ڕیگەدان بە هاککەر و کرەکەرەکان تاوەکو لەڕێگەیەوە تەداخولی سیستەمەکەت بکەن، هەر لەبردنی داتاو زانیاریەوە تاوەکو کردنەوەی کامێرەو دیاریکردنی شوێنی ئێستەت و کردنەوەی هێدفۆن و بردنی دەنگەکانت و چاودێریکردنی کۆمپیوتەرەکەت، ئەم جۆرە هاککانە زۆر بەئاسانی ڕودەدات تەنها بە کردنەوە و سەردانکردنی ماڵپەڕێک لەڕێگەی براوسەرەکەتەوە کە نەناسراو بێت و ئەو کۆدانەی تیادا چێنرابێت کە تایبەتن بە ئەنجامدانی ئەم کردارانە.
هاککەرەکان سود دبینن لە cookies ، sessions ، popup لەگەڵ لاوازیەکانی javascript و هاوشێوەکانی تا لەڕێگەی براسەرەوە بگەن بەو ئامانجانەی کە مەبەستیانە، بۆ واستاندنی ئەم دەرگاو خاڵە لاوازانەی کە لە پێکهاتەی برەوسەردا هەیە دەتوانیت لەڕێگەی ئەو هێمایەوە ڕێگەبگریت لە کردنەوەی کامێرا و هیدفۆنی کۆمپیوتەرەکەت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی، وە هەروەها دەتوانیت ڕێگە بگریت لە هاکەرەکان تاوەکو نەتوانن شوێنی دیاریکراوی تۆ دیاری بکەن،
بۆ نمونە من دەمەوێت هیچ ماڵپەڕێک نەتوانێت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کامێرەی کۆمپیوتەرەکەم بکاتەوە، ئەوا پێویستە کلیک بکەم لەسەر هێماکەو پاشان کلیک بکەم لەسەر " Camera " و دواتر هەڵبژاردەی " Always block on this site " هەڵدەبژێرم وەک لە وێنەکەدا زۆر ڕونە
بەم شێوەیە هیچ ماڵپەڕێک ناتوانێت کامێرەی کۆمپیوتەرەکەم بکاتەوە لەڕێگەی براوسەرەکەمەوە، وە بەهامان شێوەی بۆ شتەکانی تریش ...
سەرچاوە : كاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


