زۆر بەمان توشی کێشەی disable بوونی ههژماری فەیسبووک بووین و کۆمەڵێک داتا و نامەی گرنگمان لەدەست داوە،
وە بۆ گەراندنەوەی ههژمارهكانمان پەنامان بردۆتە بەر بەکارھێنانی ID ساختە وە زۆر جار سەرکەوتوو بووە بەڵام،
لە ئێستادا سیستەمی فەیسبووک ڕێگە بەکاری وا نادات و لە کاتی لەکارخستنی ئەکاونتەکەت داوای ID یت لێدەکات،
وە پاش ئەوەی ID یەکەت نارد دوای چەند رۆژێک لە وەڵامیاندا داوا دەکەن وێنەیەکی خۆت بنێری کە ID یەکەی ناردوتە
بەدەستەوە گرتبێتت لەوێنەکەدا،بۆیە ئەگەر بێت و ID ساختە بەکاربھێنیت
ئەکاونتەکەت لەدەست دەدەیت،باشترین کار کە بیکەیت ئەوەیە ID راستەقینەی خۆت بنێریت
بەڵام دەبێ زانیاری ID یەکەت لەگەڵ زانیاری نێو ئەکاونتەکە ھەمان شت بن
بۆیە پێش ئەوەی توشی ئەم حاڵەتە بیت سەرجەم زانیاریەکانی نێو ئەکاونتەکەت لەگەڵ ID یەکەتدا یەکبخە،وە ھەمیشە ئەو ئەکاونتانەی
کە بەناوی ساختەوە دروست دەکرێن لەدوای لە کارخستنیان ناتوانی بیگەرێنیتەوە.
Kurdzone
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


