له ماوه‌ی پێشوودا كۆمپانیای سامسۆنگ كاری ده‌كرد له‌سه‌ر هێنانی زۆرێك له ئەپەکانی تایبه‌ت به خۆی بۆ نێو ماركێتی گوگڵ پله‌ی و ئه‌مڕۆش هه‌ستا به زیادكردنی ئەپێکی نوێ بۆ لیسته‌كه‌ی و هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ەوە ده‌گه‌ڕێته‌وه کە ببێته هۆی ئاسانكارییه‌ک بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئامێری سامسۆنگ هه‌تاوه‌كو بتوانن ڕابگه‌ن به‌نوێترین گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان.
ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه ناوی Secure Folder كه یه‌كه‌م وه‌شانی بۆ مۆبایلی گالاكسی نۆت 7 بووه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مۆبایله نوێیه‌كانی سامسۆنگ له ئێستادا به‌رده‌سته و كاری به‌رنامه‌كه‌ش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه هه‌ڵده‌ستێت به پاراستنی زانیارییه تایبه‌ته‌كانت وه‌ك وێنه و ڤیدیۆ و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان و تێبینییه‌كانت ئه‌مه‌ش له ڕێگای دانانی ژماره‌ی نهێنی یاخود له ڕێگای په‌نجه‌مۆری تایبه‌تی خاوه‌نه‌وه ده‌كرێت و هه‌روه‌ها ئهپڵیكهیشنهكهش له ئێستادا به ته‌نها به‌رده‌سته بۆ مۆبایله‌كانی كۆمپانیای سامسۆنگ و ده‌توانن ئێوه‌ش ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه دابگرن له ڕێگای ئه‌و بەستەرەی خواره‌وه.
سەرچاوە : kint
"" به یه‌ك ووشهش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته دهربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


