پسپۆڕێك له بواری سكیورتی زانیاری له مۆبایلدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هه‌ندێك له به‌رنامه‌كانی ئایفۆن، مه‌ترسییان هه‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به هۆیانه‌وه وێنه‌كانی ناو مۆبایلی ئه‌پڵ دزه بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی " nypost" دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها فلێكس كرۆس كه له بواری وێبسایتدا كار ده‌كات ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه، ئه‌و به‌رنامانه‌ی پێوه‌ندیدار بن به كامێرای ئایفۆنه‌كه‌وه ده‌توانن له هه‌ر كاتێكدا بێت وێنه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه بگرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ست به هیچ دوگمه‌یه‌كی وێنه‌گرتن و وێنه‌كردندا نه‌نرێت.
كرۆس ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه زیانی ئه‌و به‌رنامانه ته‌نیا له گرتنی وێنه و ڤیدیۆدا نییه، به‌ڵكو ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیه داونلۆد بكه‌ن و بڵاویان بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر مۆبایلێك بێ كه ئه‌وه‌ش كارێكی مه‌ترسیداره و زۆرجار بۆ كاری سیخوڕی به‌كار دێت.
بۆ به‌دووربوون له‌م حاڵه‌ته‌ش باشتر وایه كامێرای مۆبایله‌كان دابپۆشرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوور بن له ڕوودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی خراپ، ئه‌مه‌ش تاكه ڕێیه بۆ خۆپاراستن له‌م حاڵه‌ته، بۆیه پێویسته زۆر ئاگاداری ئه‌و به‌رنامانه بین كه به‌كاری ده‌هێنین.
Wisha
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


