بێگومان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به هه‌زاران ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به وێنه و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی دیزایین هه‌ن به گشت بوارهكانيیهوه به‌ڵام هه‌ندێكیان له هه‌ندێكیان باشتر و له ناوه‌ڕۆكدا ده‌وڵه‌مه‌ند و نایابترن بۆ نمونه Freepik. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێت به ئێوه‌ی بناسێنم ماڵپه‌ڕێكه هاوشێوه‌ی Freepik كه زیاتر له ٤ ملیۆن فایلی پی ئێن جی و پی ئێس دی و ڤێكتهر و هه‌روه‌ها ئایكۆنیش له‌خۆی ده‌گرێت و گشتیش به‌بێ به‌رامبه‌ر.
ماڵپه‌ڕكه ناوی PNG Tree و خاوه‌نی ڕووكار و دیزاینێكی نایابه و بزوێنه‌رێكی گه‌ڕانی پێشكه‌وتووی هه‌یه و ده‌توانیت به‌دوای فایلی پی ئێن جی و پی ئێس دی و ڤێكتهر و هه‌روه‌ها ئایكۆنیش بگه‌ڕێیت و په‌ڕگه‌ی خوازراوی خۆت بدۆزیته‌وه. ئێوه‌ش ده‌توانن له‌م به‌سته‌ره‌وه PNGTree.com سود له‌م ماڵپه‌ڕه وربگرن و به‌گوێره‌ی پێویست له كاره‌كانتان به‌كاری بهێنن.
بۆ به‌كارهێنانی ماڵپه‌ڕه‌كه پێویسته خۆت تۆماربكه‌یت یان له ڕێگه‌ی جیمه‌یڵ یان تویته‌ر بچیته ژووره‌وه و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجی من بوو ئه‌وه‌یه ماڵپه‌ڕه‌كه له ڕۆژێكدا ڕێگه‌ت پێ ده‌دات تا ٣ فایل له ماڵپه‌ڕه‌كه دابگریت و ئه‌گه‌ر ویستیشت بێ سنور دابگریت ئه‌وه ده‌توانیت ببیته ئه‌ندامی مانگانه به به‌رامبه‌ر بڕێك پاره.
سەرچاوە : kint
"" به یه‌ك ووشهش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته دهربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


