کۆمپانیای فەیسبووک ئاشکرای کردووە، کە ئێستا تایبەتمەندییەکی بۆ کۆمێنتی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لەسەر سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەست کردووە.
ئێوارەی دوێنێ ھەینی 5/5/2017، کۆمپانیای فەیسبووک لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە لەمەوپاش کاردانەوەکان (Reactions) بۆ کۆمێنتی فەیسبووک زیاد کراوە، لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەتوانن کاردانەوەی خۆیان بە ئیمۆجییەک، لەسەر کۆمێنتەکانی فەیسبووک دەرببڕن.
ھێما بۆ ئەوەش کراوە، کە ئەو تایبەتمەندییە لەسەر ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەستە، بۆ بەدەستھێنانیشی، پێویستە پڕۆگرامی فەیسبووک لەنێو مۆبایلدا نوێ (Update) بکرێتەوە.
فەیسبووک بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتیش دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیاکەش، بەردەوام خزمەتگوزاریی نوێ بۆ بەکارھێنەرانیان زیاد دەکەن.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


