کۆمپانیای Unihertz ی چینی مۆبایلێکی بچوکی ئاشکراکرد کەبە Jelly ناسراوە کەبەسستمی ئەندرۆید کاردەکات و ٧٠ نمونەی ھەیە و ٢ سیم کارتە و فۆر جییە و قەبارەی ھێندە بچوکە لەنێو پانتۆڵدا جێی دەبێتەوە.
مۆبایلەکە بەرەنگی سپی و شین و رەش بەردەستە و دوو جۆری ھەیە میمۆری ١ و ٨ گێگابایتی و شاشەکەی TFT LCD یە و پرۆسێسەری چوار ناوەکی ھەیە لەگەڵ رام و میمیۆرییەکەی.
لەگەڵ کامێرایەکی ٨ مێگاپکسڵ لەدواوە و ٢ مێگاپکسڵ لەپێشەوە لەگەڵ باترییەکی ٩٥٠ میلی ئەمپێر بۆ سەعات، کەبەرگەی ٣ رۆژ بەکارھێنان دەگرێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


