کۆمپانیای HTCی تایوانی، کاتی نمایشکردنی مۆبایلی نوێ و زیرەکی (HTC یو)ی بە فەرمی ڕاگەیاند.
کۆمپانیای HTC، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کردووە، کە 16/5/2017، مۆبایلی نوێ و زیرەکی (HTC یو) نمایش دەکرێت.
پێشبینی دەکرێت ئەو مۆبایلە نوێیەی کۆمپانیای HTC، چەندین تایبەتمەندیی نوێی تێدا بێت، لەوانەش ھاوشێوەی مۆبایلی ئایفۆن 7، شوێنی ھێدفۆن ناھێڵێت.
کۆمپانیای HTC، 15/5/1997 لە تایوان دامەزراوە، ئەو کۆمپانیایە تایبەتە بە بەرھەمھێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و مۆبایلی زیرەک، ئێستاش بە بەرھەمە نوێیەکانی، ڕکابەریی کۆمپانیا گەورەکانی جیھان دەکات.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


