ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە داھاتوودا خزمەتگوزارییەکی جیاواز بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) زیاد دەکرێت.
ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا، فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی جیاواز بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست دەکات، کە بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەتوانن لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییەوە، بلیتی ئاھەنگ و کۆنسێرتە جیھانییەکان و لۆکاڵییەکان، بکڕن.
ھێما بۆ ئەوەش کراوە، کە زیادکردنی ئەو خزمەتگوزارییە، بەکارھێنەری زیاتر بۆ فەیسبووک ڕادەکێشێت، چونکە لە وڵاتە جیھانییەکاندا ماوە نا ماوە، ئاھەنگی گەورە و کۆنسێرتی جیاواز ئەنجام دەدرێت.
ئێستا فەیسبووک لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


