ماڵپەڕی (مێترۆ)ی بەریتانی، چەند ڕێکارێکی بۆ ئەو کەسانە خستووەتە ڕوو، کە مۆبایلی ئایفۆنیان ھەیە و بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانەش، ئەو کەسەی مۆبایلی ئایفۆنی ھەبێت، خێراتر شەحن وەردەگرێ.
پێش ئەوەی ھیچ ھەنگاوێک ئەنجام بدەیت، پێویستە چارجەرێکی ئۆرجیناڵت ھەبێت، پاشان دەست بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانە بکە:
1 - کاتێک مۆبایلەکەت شەحن دەکەیتەوە، مۆبایلەکەت لە شوێنێکی فێنک دابنێ.
2 - ڕۆشنایی شاشەی مۆبایلەکەت کەم بکەرەوە، یان مۆبایلەکەت بخە سەر تایبەتمەندیی (Airplane Mode).
3 - ئەگەر مۆبایلەکەت بە تەواوەتیش بکوژێنیتەوە، زووتر شەحن وەردەگرێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


