لە ماوەی ڕابردودا ئاماژەمان بە چەن بەرنامەیەک دا بۆ خەزنکردن و ڕیکۆردکردنی پەیوەندیەکانی موبایلە هۆشمەندەکان ، لەم بابەتەدا ئەپێکی نوێتان پێ دەناسێنین کە لە توانایدا هەیە تەواوی پەیوەندیە دەنگیەکان ڕیکۆرد بکات بەشیوەیەکی خودکارانە، یەکێک لە جیاکەرەوە سەرکەوتوەکانی ئەپەکە ئەوەیە کە بەکارهێنەر دەتوانێت پاسۆرد دابنێت لەسەر ئەپەکە بەشێوەیەک کە هیچ کەسێکی تر نەتوانێت دەستی بگات بەو فایلە دەنگیانەی پێشتر ڕیکۆرد کراون لەلایەن بەرنمەکەوە .
ئەپەکە زۆر سادەیە بۆ بەکارهێنان هەموان دەتوانن بەکاری بهێنن و سودی لێ ببینن بەپێی پێویست، ئەپەکە بێ بەرانبەرە و دەتونیت داونلۆدی بکەی لە کۆگای گووگڵە وە بە کلیک کردن لەسەر ئەم لینکە .. بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ئەم ڤیدۆیە بکە .
كاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""




