نامەیەکی ئایفۆن دەتوانێت ببێتەھۆی ھۆی جامبوونی تەواوی ئایفۆنەکەت و ئەوەش دەشێت بەتەواوی نیگەرانت بکات و پێویستە ئاگادار بیت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان نامەیەک لەڕێگەی ئایفۆنەوە بڵاوبۆتەوە و دەشێت ھەرکات بیکەیتەوە ببێتەھۆی جامبوونی تەواوی ئایفۆنەکەت و وەستانی و ناتوانیت ھیچ بکەیت بۆئەوەی بیخەیتەوە کار، ھەروەھا نامەکە لەڕێگەی تێکست مەسجەکانەوە دێت و لەکاتێکدا دەیکەیتەوە ئاڵایەکی سپی و پەلکەزێڕینەیەکی لەشێوەی ئیمۆجیدا تێدایە و ئایفۆنەکەت جام دەکات.
ھاوکات تەنھا چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە بریتییە لە کوژاندنەوەی ئایفۆنەکەت و دووبارە ھەڵکردنەوەی، ھەروەھا ھەندێک جار ئیمۆجییەکان پیشان نادات چونکە لەلایەن ئای ئۆ ئێسەوە دانەنراون و وەک ژمارە سفر دەیانبینیت و لەکاتێکدا ئەو جۆرە نامەیەت بۆ ھات دەستبەجێ بیسڕەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""




