ھیندستان دژی سناپچاتە
دوای ئەوەی دامەزرێنەری سناپ چات پۆستێكی كردبوو و تیایدا خەڵكی
هیندستانی بە كوالییت نزم و نارۆشنبیر و كۆن وەسف كردبوو،
هیندستانییەكان بڕیاریان دا بە دژایەتیكردنی كۆمپانیاكە و سڕینەوەی سناپ
چات لەسەر مۆبایلەكانیان.
رۆبەرت مۆرفی سیۆ دامەزرێنەری سناپ چات بەم دواییە نووسیبووی كە
بۆیە زمانی هیندستانی بۆ سناپ چات زیاد ناكەین، چوونكە سناپ چات
بەرنامەیەكی كوالێت بەرز و نوێیە و خەڵكی هیندستانیش كوالێت نزم و
ناڕۆشنبیر و كۆنن.
دوا بەدوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە بە خێراییەكی چاوەڕوان نەكراو
خەڵكی هیندستان تێكڕا هەموویان پێكەوە لە كەمپینێكدا هەستان بە
ڕەشكردنەوەی بەرنامەی سناپ چاتەكانیان لەناو مۆبایلەكانیان و زەرەری
چەندین ملیۆن دۆلاریان لە كۆمپانیای سناپ چات دا.
ئێستە سناپ چات لە ئاپستۆر و پلەی ستۆر لە ڕیزبەندی دواوەی
بەرنامەكانە بەهۆی سڕینەوە بەپەلەكەی لەلایەن خەڵكی هیندستانەوە.
توێژەران پێیان وایە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خەڵكی هیندستان
یەكگرن و ژمارەیان زۆرە، بۆیە كاریگەرییان لەسەر هەموو بابەتێك دەبێت
ئیدارەی كۆمپانیاكە ڕاستەخۆ داوای لێبوردنی لە خەڵكی هیندستان كرد،
بەڵام بەیاننامەكەیان كاریگەری لەسەر بابەتەكە نەبوو و خەڵكی ئەو وڵاتە
بە دەنگ داوای لێبووردنەوەكەوە نەچوون.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


