کێشەیەک کەوتۆتە ناو سیستەمی ئای ئۆ ئێسەوە و تائێستا ئەپڵ چارەسەری ئەو کێشەیەی نەکردووە و ئەوەش ھەمووانی نیگەران کردووە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ژمارەیەکی زۆر لە بەکارھێنەران کێشەیان بۆ درووستبووە لەگەڵ ئەپدەیتی نوێی (١٠.١.١)ی ئای ئۆ ئێسدا و لەکاتێکدا شەحنەکەیان دەگاتە (٣٠%) مۆبایلەکەیان دەکوژێتەوە، ھەروەھا دوای ئەوەی بەکارھێنەر مۆبایلەکەی دەدات لە کارەبا و دادەگیرسێتەوە رێژەی شەحنەکەی (٣٠%)یە.
ھاوکات ئەو کێشەیە زۆر بێزارکەرە و ئەوانەشی کە ڤێرژنی بێتای (ئای ئۆ ئێس ١٠.٢) بەکاردەھێنن ئەوەیان ئاشکراکردووە کە تائێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە، ھەروەھا زۆربەی مۆدێلەکانی ئایفۆن ئەو کێشەیەیان بۆ درووست بووە و پێویستە ھەمووان چاوەڕێ بکەن تا ئەپڵ بۆیان چارەسەر دەکات.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...