تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ تۆڕەکە زیاد کردووە و ئەوەش کارێکت لێ قەدەغە دەکات.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان لەئێستادا ئەگەر سکرین شۆتی (وێنەگرتنی شاشەی مۆبایل) وێنەکانی ناو ستۆری یەکێک لە ھاوڕێکانت بکەیت ئەوا بە نامەیەک بۆی دەچێتەوە و پێی دەڵێت کە تۆ سکرین شۆتت کردووە، ھەربۆیە نابێت سکرین شۆتی وێنەیەک بکەیت کە بەلاتەوە جوانە، چونکە کەسەکە دەزانێت ئەو کارەت کردووە.
ھاوکات ستۆری ناو ئینستاگرام زۆر لە سناپچاتەوە نزیکە و بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر دەمێنێتەوە و بەکارھێنەر دەزانێت کێ بینیویەتی، ھەروەھا لەپێشوودا بەکارھێنەر نەیدەزانی ئەگەر یەکێک سکرین شۆتی کردبێت، بەڵام لەئێستادا بەئازادیی ناتوانیت سکرین شۆت بکەیت.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...