کۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە گۆڕانکاری زۆر گرنگ لەناو گالاکسی ئێس ٨دا بکات و ئەوەش تەواوی بەکارھێنەرانی دڵخۆش کردووە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان سامسۆنگی کۆری دەیەوێت شاشەی گالاکسی گەورە بکات و ئێس ٨ خاوەنی شاشەیەکی ٥.٧ ئینچی دەبێت و بەڕوونی ٤ ھەزار پێکسڵ وێنەکان پیشان دەدات و چڕی پێکسڵەکان زۆر زیاتر دەبن، ھەروەھا پرۆسێسەرێکی جۆری سناپدراگۆن ٨٢٠ یان ئێکسینۆس ٨٨٩٠ی لەسەر دەبێت.
ھاوکات کامێرای ئێس ٨ زۆر جیاواز دەبێت و ئەوەی تائێستا ئاشکراکراوە کامێرای پێشەوەیەتی کە بەڕوونی ١٦ مێگاپێکسڵ وێنە دەگرێت و ئەوەش باشترین کامێرای سێڵفییە، ھەروەھا لەپێشتردا ئاماژەمان بەوە دابوو کە رامەکەی ٦ گێگابایت دەبێت و میمۆری ناوەکی ٢٥٦ گێگابایتی دەبێت.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...