
بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، خزمتەگوزارییەکی نوێیان بۆ براندە جیھانییەکان، بەردەست کرد. دوێنێ چوارشەممە 9/11/2016، کۆمپانیای ڤایبەر نوێترین ڤێرژنی پڕۆگرامەکەی بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست کرد، ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیی کۆمپانیاکە ئاشکرا کراوە، کە خزمەتگوزارییەکیان بۆ براندە جیھانییەکان، بەردەست کردووە. ئەو خزمەتگوزارییە نوێیەی ڤایبەر، تەنیا بۆ براندە جیھانییەکانە، کە ئەوان دەتوانن ھەژمارێکی تایبەتیی خۆیان لە ڤایبەر ھەبێت و ڕێکلام بۆ کاڵاکانیان بکەن.
تیشک خراوەتە سەر ئەوەش، کە ئەو براندە جیھانییانە، ئەگەر ھەژمارێکی تایبەتیی خۆیان لە ڤایبەر بەدەست بھێنن، دەتوانن ڕێکلام لە ڕێگەی نامەی ڤایبەرەوە، بۆ بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە، بنێرن.
کاروان ئایتی

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""