کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشوور، ئێستا ڕێگەی بە بەکارھێنەرانی دوو گالاکسییە نوێیەکە داوە، کە ڤێرژنە نوێیەکەی ئەندرۆید، بۆ مۆبایلەکانیان دابنێن. دوێنی پێنجشەممە 10/11/2016، کۆمپانیای سامسۆنگ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا ھاتووە، ئێستا ڤێرژنی (ئەندرۆید 7.0) لەسەر ھەردوو مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی S7 و گالاکسی S7 ئێج، کار دەکات.

بۆ بەدەستھێنانی ئەو ڤێرژنە نوێیەی ئەندرۆید، ئەگەر مۆبایلەکەت سامسۆنگ گالاکسی S7، یان گالاکسی S7 ئێجە، سیستەمی ئەندرۆید لەنێو مۆبایلەکەت نوێ (Update) بکەرەوە.

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشوور، کە لە ساڵی 1938 دامەزراوە،بە یەکێک لە باشترین کۆمپانیا ئەلیکترۆنییە باشەکانی جیھان دەژمێردرێت، ھەروەھا بە بەرھەمە نوێ و گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی، توانیویەتی ڕکابەری کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی بکات.

 کاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...