چەند سەرچاوەيەکی نزيک لە کۆمپانيای ئەپڵی ئەمريکی رايانگەياند لە ئايفۆنە نوێيەکەی ساڵی داهاتوودا، گۆڕانکاریی بەرچاوی تيادا دەکرێت و تەکنيکی نوێی بۆ بەکاردەهێنرێت.

لە مانگی ئەيلولی ئەمساڵ کۆمپانيای ئەپڵ توانی ئايفۆن حەوت بەرهەمبهێنێت و بيخاتە بازاڕەکانی جيهانەوە، بەڵام جياوازييەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئايفۆن شەشدا نەبوو.

هەربۆيە واچاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی داهاتوو ئەپڵ ئايفۆن هەشت دروست بکات و بە تايبەتمەندييەکانی بەکارهێنەر سەرسام بکات و دووبارە بە تەکنيکی نوێوە بگەڕێتەوە.

لەوبارەيەوە جينگ هو تای بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانيای شارپ رايگەياند ئايفۆن لە گەشەکردندايە و تەکنيکی نوێی بۆ بەکاردەهێنرێت لەوانەش (OLED)ـە کە شێوەيەکی جوانترو باشتر بە شاشەکەی دەدات.

جياوازييەک لە نێوان LCD و OLED
 لە تايبەتمەندييە گرنگەکانی ئۆلێد (OLED) بريتييە لەوەی وزەيەکی کەمی دەوێت و هەم تێچووەکەشی بڕێکی کەمە، هەربۆيە هەم سودی بۆ باتری ئايفۆنی داهاتوو دەبێت هەم لەرووی نرخيشەوە بەبەراورد بە شاشەکانی ديکە کەمترە. 
هەروەها سەرچاوەکانی ديکەش ئاماژەيان بەوەداوە، شاشەی ئايفۆن هەشت 5.5 ئينج دەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت ئۆلێدی لەسەر جێگيربکرێت و ئاسان بێت بۆ بەکارهێنان

خەندان - سەربەست نەجمەدين



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...