
بەهۆی بڵاوبونەوەی تەكنەلۆژیا و دابەزینی ئەپڵیكەیشنی نوێیوە كەسانێكی زۆر بەدەست گرفتی هاوبەشیكردنی هێڵی ئینتەرنێت و خاوبونەوەیەوە دەناڵێنن بەوپێیەی ئەپڵیكەیشنەكانی دزینی پاسۆردی وای فای وایكردوە كەسانێك لەسەر هەمان هێڵەكەی ئەو كاربكەن، بۆیە لێردا باس لەشێوازێكی كاریگەر دەكەین بۆ راگرتنی هاوبەشی پێكردنی ئەو كەسانە لەئینتەرنێتەكەتدا.
ئەوەش بەگرتنەبەری ئەم رێگایە دەبێ:
1. برۆ سەر Start دواتر Run ئینجا ئەگەر تۆ ویندۆزەكەت XPیە لەناو Run بنوسە services.msc و كلیكی Enter بكە.
2. چەند چركەیەك بوەستە پاشان لیستێك دێت برۆرە بەشی خوارەوەی كەنوسراوە Internet Connection Sharing كەئەمەش بژاردەی هاوبەشی پێكردنی ئینتەرنێتە.
3. دوای دۆزینەوەی كلیكی راستی ماوسەكەت بكە و Properties هەڵبژێرە
4. دواتر شێوازی كاركردن دەبینیت Startup Type كلیكی راگرتن یان Disabled بكە پاشان Apply دواتر Ok.
بەم جۆرە ئەو كەسانە ناتوانن ئینتەرنێتەكەت بەكاربهێنن چونكە هاوبەشیكردنەكەت راگرتوە.
- See more at: http://www.baxcha.com/detail.aspx?id=97687&LinkID=4#sthash.LCt1ZSmx.dpuf

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""
