
زۆرينەی بەکارهێنەرانی مۆبايلە زيرەکەکان لە سەرانسەری جيهاندا، لە بەکارهێنەرانی سيستمی ئەندرۆيدی گوگڵ و ئای ئۆ ئێسی ئەپڵن، بەهۆی بوونی چەند تايبەتمەندييەکی گرنگەوە.
بەڵام زۆرجار بەکارهێنەر لەوە بێئاگايە کە خودی کۆمپانياکان چەندين ریگەيان هەيە کە دەتوانن چرکە بە چرکە سيخوڕیی بەسەر بەکارهێنەرانييانەوە بکەن و لە کاتی پێويستيدا بيدەنە شوێن و لايەنە پەيوەنديدارەکان لە بەرانبەر بڕە پارەيەکدا.
دياريکردنی شوێنی بەکارهێنەر لەسەر نەخشەی وڵاتەکەی، يەکێکە لە گرنگترين خزمەتگوزارييەکانی ئەو دوو سيستمە، کە هەردوو کۆمپانيای گوگڵ و ئەپڵ لە رێگەی بەرنامەکانی گوگڵ مەپس و ئەپڵ مەپسەوە ئەو تايبەتمەندييەيەيان بەردەست خستووە، کە بەکارهێنەر لەکاتی کاراکردنی دا ئەو شوێنەی بۆی دەڕوات چرکە بە چرکە لەناو مۆبايلەکەيدا پاشەکەوت دەکرێت و هەڵدەگيرێت.
شارەزايانی بواری تەکنەلۆژيا ئامۆژگاری بەرکارهێنەرانی ئەو دوو سيستمە دەکەن لەکاتی پێويستی دا ئەو خزمەتگوزارييە کارابکەن، بەپێچەوانەشەوە ناچالاکی بکەن بۆ ئەوەی لە سيخوڕیی کردن و چاودێریی کردن بە دووربن، بۆ لەکارخستنيشی تەنيا تايبەتمەندی لۆکەيشن (Location) ئۆف (off) بکەن.
بينەری ئەم ڤيديۆيە بن چۆن بەکارهێنەرانی ئەو تايبەتمەندييە شوێنەکانيان لەناو مۆبايلەکانياندا هەڵگيراوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""
