بۆ ئەوەی هەميشە بەکارهێنەرانی ئاگاداری دوايين گۆڕانکارييەکان بن، فەيسبوک تايبەتمەندييەکی چالاککردووە کە بريتييە لە بەشی ئاگادارکردنەوە (نۆتيفيکەيشن).

ئەم بەشەش سوودی تايبەتی خۆی هەيە، لەوانە لەکاتی هاتنی نامەدا يان داواکاریی هاوڕێيەتی و هەرشتێکی ديکە، لە رێگەی ئاگادارکردنەوەيەکەوەو بەشێوەيەکی خۆکارانە فەيسبوک بۆ بەکارهێنەرانی دەنێرێت و بانگهێشتيان دەکات بۆ بينينی، بەڵام ئيتر ببەهەر هۆکارێک بێت زۆرێک لە بەکارهێنەران نايانەوێت ئەو بەشە چالاک بێت و نامەی ئاگادارکردنەوەيان بۆ بچێت.

چارەسەری ئەوەش ئاسانە، هەموو کەسێک لە رێگەی ئاپی فەيسبوکەکەيەوە کە لەناو مۆبايلەکەيدايە دەتوانێت لەو رێگەيەوە چ شتێکی بوێت ناچالاکی بکات و نەهێڵیت نامەی ئاگادارکردنەوەی بۆ بچێت.

بۆ ئەو کەسانەی بەکارهێنەری ئەندرۆيدن و دەيانەوێت ئاگادارکردنەوەکان ناچالاک بکەن ئەوا بچنە بەرنامەی فەيسبوک دواتريش سێتينگ هەڵبژێرن و بچنە بەشی نۆتيفيکەيشن وەک ئەم وێنەيە.


وەک لە وێنەی دووەمدا ديارە، بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو بەشە ناچالاک بکەت و نامەی ئاگادارکردنەوەی بۆ نەچێت، بۆ ئەوەی لەکاتی گۆڕانکارييەکاندا بە نۆتيفيکەشتن نەچێت بۆی.

بۆ ئەو کەسانەشی ئايفۆن و ئايپاديان پێيە دەتوانن بچنە بەشی سێتينگی مۆبايلەکانيان دواتريش لە بەشی نۆتيفيکەيشتن، ئەو ئاگادارکردنەوەيەی دەيانەوێت ناچالاکی بکەن.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...