کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرایکرد کەکۆپییەکی نوێی مۆبایلەکانی بەرەنگی سور بەرھەم دەھێنێت لەچوارچێوەی ھەوڵێکی ھاوبەشیکردندا بۆ فرۆشتنی مۆبایلەکانی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کەقازانجەکەی بۆ ھاوکاری ھەوڵەکانە بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی ئەیدز بەکاردێت.
ئەم کۆپییە سورە بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس بەردەست دەکرێت و لەرۆژی ٢٤ ی ئازارەوە دەکەوێتە بازارەوە.
ئەپڵ ئاماژەی بەوەشکردوە کەمۆبایلە نوێیەکەی ئایفۆن ٧ بەقەبارەی ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایت بەردەست دەکات و نرخەکەشی لە ٧٤٩ دۆلارەوە دەست پێ دەکات و لەماوەی کۆتایی ئەم مانگەدا لە ٤٠ وڵات دا دەفرۆشرێت لەنێویاندا ئیماراتی عەرەبی. 

gellerytitle
gellerytitle


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...