
لەماوەی چەند هەفتەی رابردوو وێبگەڕی گوگڵ کرۆم لەلايەن کۆمپانيای گوگڵەوە نوێکرايەوە کە ئامانج لێی داخستنی دەرگاکانی هاک و چاککردنی باری ئاسايش و پاراستنی بەرنامەکە بوو.
وەک ئاشکرايە گوگڵ کرۆم کاری کردنەوەی ماڵپەڕەکانە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، بەهۆی خێراییەکەیەوە بەکارهێنەرێکی زۆری بۆ پەیدابووە، بەڵام لەم دواییانەدا رەخنەیەکی زۆری لێگیراو راگەیاندرا رامی ئامێرەکان زۆر ماندوو دەکات و دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان ئەمە بێجگە لەوەی لە ڤێرژنە جياوازەکانيدا مەترسی هاککردنی لەسەربووە بە تايبەت ڤێرژنی ٥٢،٠ و ٥٣،٠ ـکەی.
ڤێرژنی ٥٣،٠
پاش نوێکردنەوەی بەرنامەکە، ٣٣ هەڵەی ئەو وێبگەڕە چارەسەرکران و لە رووی ئاسايشەوە بەهێزتر کرا، بەڵام لەم دواييانەدا کێشەيەکی بێزارکەری لێدەرکەوت کە بووە هۆی ناڕەزایی بەکارهێنەرانی بە تايبەتی کێشەی (Aw Snap) کە لەکاتی کردنەوەی ماڵپەڕەکاندا هێڵی لێ دابڕاو دەبووايە بەکارهێنەر ريفرێشی پەڕەکەی بکردايە ئەوکات پەيوەندی بۆ دەگەڕايەوە.
هەربۆيە بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشەيەو چەندانی ديکە، بەشێوەيەکی فەرمی گوگڵ نوێکردنەوەی ناردووە بۆ بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامەيە و لە رێگەی هەژماری خۆشيانەوە روونکردنەوەيەکيان لەسەری بڵاوکردەوە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی گوگڵ لە ڤێرژنەکەی پێشووی کرۆم کە ٥٣،٠ بوو ٢١ کێشەی تيادابووە، هەربۆيە لەم نوێکردنەوەيەدا سەرجەميان چارەسەرکراوەو گۆڕاوە بۆ ٥٤،٠ ، ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی کردووە لە رێگەی سێتينگ (Setting)ەوە دواتر بچنە سەر (About) و بەرنامەکە نوێبکەنەوە.
ڤێرژنی ٥٤،٠

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""