ماڵپەڕی تایمی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندیە تەنها بۆ موبایلی ئایفۆن کارایە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە سیستەمی گالاکسیدا کارادەبێت.

 بەکارهێنەرانی ئنستاگرام  دەتوانن بە دوو پەنجە وێنەو ڤیدیۆکان لە نزیکەوە ببینن.

ماڵپەڕەکە نوسیویەتی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی زومی ئنستاگرام زۆرجار بەکارهێنەران بە هەڵە لایکیان بۆ وێنەیەک دەکرد کە دەستیان لەسەر دووجار تابکردن و زومکردنی بابەتەکان ڕاهاتبوو یاخود دەیانخستە سەر ئەو وێنەیەی کە بە ڕوونی نابیندرێت و وێنەی سەرشاشەی موبایلەکەیان دەگرت و لە پاشاندا لە نێو وێنەکانی میمۆریەکەیاندا زومیاندەکرد.

ئنستاگرام لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا چەندین تایبەتمەندی بەسوودی زیادکردووە ، لەوانەش ئایکۆنێک بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی درێژتر هەروەها لە ڕێگەی ئنستاگرام ستۆریسەوە هاوشێوەی سناپچات وێنەو ڤیدیۆ بڵاودەکەیتەوە.


مالپه‌ری زانیاری

twana sabah muhammad



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...