کۆمپانیاى سامسۆنگ موبایلێکى  نوێی بەرهەمهێنا کە دەتوانرێت لێیەوە سەیرى پەخشی ڕاستەخۆى کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان بکرێـت.

ماڵپەڕى بەوابەى عەرەبی بۆ تەکنەلۆژیا بڵاویکردەوە، کۆمپانیا سامسۆنگ موبایلێکى نوێی بەرهەمهێناوە بە ناوى " Galaxy J2 DTV"  کە لە توانایدا هەیە بە شێوەیەکى ڕاستەخۆ پەخشی کەناڵەکانى تەلەفزیۆنى لێوە ببینرێت و شاشەیەکى پێشکەوتووى بە ناوى  Super AMOLED  بە دیقەى ٥٤٠* ٩٦٠ پیکسڵ بۆ دانراوە.

ئەستورى موبایلەکە بریتییە لە ٨.٤ میلیمەتر و ڕامێکى ٨ گێگابایتى لەسەر ک دەتوانرێت تا ١٢٨ گێگابایت فراوانبکرێت و قورسییەکەشی ١٣٠ گرامە.

موبایلی  Galaxy J2 DTV  لە نەوەى چوارەمى موبایەل زیرەکەکانى کۆمپانیاى سامسۆنگە و کامێرای پێشەوەى موبایلەکە بە دیقەى ٥ میگابایت وێنە دەگرێت و لە ماوەى داهاتوودا دەخرێتە بازاڕەوە و چاوەڕێ دەکرێت نرخەکەى ١٥٠ دۆلاری بێت.

ماپه‌ری زانیاری

twana sabah muhammad


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...