تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گۆڕانکارییەکی گەورەی لە ئەپلیکەیشنەکەیدا کردووە و تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگی زیادکردووە کە تائێستا لە ئیستاگرامدا بەدی نەکراوە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەڕێوەبەرانی تۆڕی ئینستاگرام گۆڕانکارییەکی نوێیان لە ئەپلیکەیشنەکەیاندا کردووە و ئەوەش بریتییە لە تایبەتمەندی (Zoom)، بەھۆی ئەو تایبەتمەندییەوە دەتوانیت وێنەی ھاوڕێ و ئەو کەسانەی لاتن بھێنیتە پێشەوە و ئەو تایبەتمەندییەش تەنھا بۆ وێنە نییە و دەتوانیت بۆ گرتە ڤیدیۆییەکانیش بەکاریبھێنیت.
ھاوکات ئەو تایبەتمنەندییە لەئێستادا بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کارا کراوە و پێویستە ئەپلیکەیشنەکەت ئەپدەیت بکەیتەوە، ھەروەھا بەرپرسانی ئینستاگرام ئەوەیان ئاشکراکردووە کە تائێستا لە سیستەمی ئەندرۆیددا ئەو گۆڕانکارییە نەکراوە و لەماوەی داھاتوودا کارا دەکرێت.

مالپه‌ری زانیاری

به‌سوباسه‌وه‌ وه‌ركیراوه‌


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...