پاش ئەوەی لەماوەی رابردوو چەند وێنەيەکی ئايفۆنە نوێيەکەی کۆمپانيای ئەپڵ دزەی پێکراو کەوت دەست راگەياندنەکان، لە ئێستاشدا يەکەم وێنەی گۆڵدی ئەو ئايفۆنە لەلايەن راگەياندنەکانەوە بڵاوکرايەوە.



هەرچەندە دوورو نزيک کۆمپانيای ئەپڵ هيچ لێدوان و راگەياندراوێکی لەسەر ئەو وێنە و تايبەتمەندييانە نەداوەو بڵاونەکردۆتەوە کر دەربارەی ئايفۆن حەوت وتراون، بەڵام بە وتەی راگەياندنەکان ئەوانە فەرمين و لەلايەن کەسی نزيک ئەو کۆمپانيا ئەمريکييەوە دەستيان کەوتووە.





وەک لە راگەياندنەکانەوە ئاماژەی پێدراوە، ئايفۆن حەوت بە دوو شێوازی جياواز بەرهەم دەهێندرێت کە لە رووی شاشە و قەبارەکەيەوە جياوازن، واتە ئايفۆن حەوت و حەوت پڵەسن.



واچاوەڕوان دەکرێت بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای ئەپڵ لە داهاتوويەکی نزيکدا تايبەتمەندی و زانياریی زياتر لەسەر ئايفۆن حەوت بڵاوبکاتەوە.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...