بەشێوەيەکی فەرمی، کۆمپانيای سامسونگی کۆری کاتی نمايشکردنی بەرهەمە نوێيەکەی گالاکسی نۆت کە بە حەوت ناساندوويەتی، ئاشکرايکرد.



بەپێی بەياننامەيەکی ئەو کۆمپانيايە، لە رۆژی دووی ئابی ئەمساڵ سامسونگ لە کۆنگرەيەکيدا چەند بيرۆکەيەکی نوێی رادەگەيەنێت و لە گرنگترينيشيان ئاشکراکردنی تايبەتمەندی و شێوازی گالاکسی نۆت حەوتە کە هەموو جيهان لە چاوەڕوانی دان.



هەرچەندە هێشتا هيچ شتێکی فەرمی لەوبارەيەوە بڵاونەکراوەتەوە بەڵام دوورو نزيک سەرچاوەکانی نزيک لەو کۆمپانيايە چەندين وێنە و تايبەتمەندی ئەو بەرهەمە نوێيەی گالاکسی نۆتيان بە راگەياندنەکان وتووە.

گالاکسی نۆت حەوت


بۆ ئەو مەبەستەش پێگەی "android authority" چەند وێنەيەکی نوێی دزەپێکراوی گالاکسی نۆت حەوتی بڵاوکردەوە لەگەڵ ئاشکراکردنی چەند تايبەتمەندييەکی، کە لە گرنگترينيان ئەمانەن:



- ميمۆری ناوەکیی بە سێ جۆر بەردەست دەبێت (٦٤ گێگا، ١٢٨ گێگا، ٢٥٦ گێگابايت).


- رام، شەش گێگا دەبێت.


- ميمۆری دەرەکیی بۆ دەبێت.


- کامێرای پێشەوە پێنج مێگاپێکسڵ بەڵام کامێرای دواوە ١٢ مێگاپێکسڵ دەبێت.


- شاشەکەی ٥.٧ ئينج دەبێت، هەرندێ سەرچاوەی ديکە دەڵێن ٥.٨ ئينج دەبێت.


- بە سێ رەنگيش بەرهەم دەهێندرێت.










"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...