لەکاتی بەکارهێنانی فەيسبوکدا، رەنگە هەندێک کات چەند شتێک هەبن بێزارمان بکات و نەتوانين وەکو پێويست لەبەکارهێنانی ئەو تۆڕەدا بەردەوامبين چونکە تۆڕێکی جيهانييە و جۆرەها خەڵک بەکاريدەهێنێت.
يەکێک لەو شتانەی زۆر بەکارهێنەران بێزاردەکات دانانی وێنە و ڤيديۆ يان بابەتە لە پڕۆفايلی بەکارهێنەرانی ديکەدا، واتە ئەو دەسەڵاتە دراوە بە خەڵکانی ديکە بتوانن پۆست لە پڕۆفايلەکەتدا بکەن و مامەڵەی پێوەبکەن.
ئەمەش هەندێک کات بابەتی بێزارکەر و نەگونجاو لە پڕۆفايلەکان بڵاودەکرێتەوە بەبێ ئەوەی بۆچوونی ئەو کەسە وەرگيرابێت يان لە هێڵ بێت تا بيبينێت و لەکاتی بەدڵنەبوونی دا رەتيکاتەوەو بيسڕێتەوە.
خودی فەيسبوکيش ئەو تايبەتمەندييەی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی کاراکردووەو هەموو کەسێک دەتوانێت ئەو تايبەتمەندييە نەهێڵێت و پرۆفايلەکەی قفڵ بکات واتە تەنيا خۆی دەتوانێت پۆست بکات و رێگە بە هيچ بەکارهێنەرێکی ديکە نادات پۆست بکات لە تايم لاينەکەيدا.
بۆ داخستن و ناچالاککردنی ئەو تايبەتمەندييەش ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن:
Settings > Timeline and tagging > Who can add things to my timeline بکە بە Only Me
facebook
twana sabah muhamad
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""




