کۆمپانيای سامسونگی کۆری، پەردەی لەسەر دوو بەرهەمی نوێی گالاکسی لادا و تايبەتمەندييەکانيشی بۆ بەکارهێنەرانی خستەڕوو.

دوو بەرهەمە نوێيەکەش ناويان "J Max، J2"ـە، کە هەريەکەيان کۆمەڵێک تايبەتمەندی لەخۆدەگرێت و باترييەکانيشيان توانستێکی بەهێزی هەيە و بۆماوەيەکی زۆر بەرگە دەگرن.

مۆبايلی "J Max" چەند تايبەتمەندييەک لە خۆدەگرێت لەوانە (سيستمی ئەندرۆيدی ٥.١ی لەسەرە، توانستی باترييەکەی چوار هەزار ملیئەمپێرە، شاشەکەشی حەوت ئينجە، پرۆسێسەری ١.٥ گێگاهێرتزە، کامێرای پێشەوەی دوو مێگايە و هی پشتەوەی هەشت مێگاپێکسڵە، دوو سيمکارتش دەخوێنێتەوە، رامی ١.٥ گێگايە).

بەڵام لە گرنگترين تايبەتمەندييەکانی ئامێری "J2" بريتييە لەوەی شاشەکەی پێنج ئينجە و رامی ١.٥ گێگايە، هەروەها پڕۆسێسەرەکەی ١.٥ گێگاهێرتزە، توانستی باترييەکەی ٢.٦٠٠ ملیئەمپێرە، کامێرای پێشەوەی پێنج مێگاپێکسڵە و پشتەوەشی هەشت مێگايە، ميمۆری ناوەکيشی لە هەشت گێگاوە دەستپێدەکات.

facebook
twana sabah muhammad


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...