بەرنامەی ڤایبەر بەردەوامە لە گەشەکردن و بەرەوپێشچوونی و لە دوایین نوێکردنەوەیدا چەند تایبەتمەندییەکی نوێ و گرنگی بۆ زیادکرا.
لە رێگەی بلۆگەری تایبەتی خۆیانەوە، ڤایبەر بڵاویکردەوە " لە گروپە هاوبەشەکاندا Common Groupsـدا بەکارهێنەران ڕێگەیان پێدەدرێت بە بینینی ئەو گروپانەی لە نێوان بەکارهێنەراندا هاوبەشن" کە ئەمەش تایبەتمەندییەکی نوێیە زیادکراوە.

هەروەها لەمەودا بەکارهێنەرانی ڤایبەر دەتوانن لە دۆخی چاتدا Chat Status، بزانن کە ئایا بەکارهێنەران سەرقاڵی نوسینی وەڵامن، یان پەیامەکە گەیشتووە و خوێندراوەتەوە یان نا و هتد..


هەروەها لە دوایین تایبەتمەندیدا کە زیادی کردووە تایبەتە بە وەڵامە خێراکان واتە Quick Replies، کە بەکارهێنەر دەتوانێت بەبێ چوونە ناو چاتەکان و ڕاستەوخۆ لە بەشی Notificationsـەوە وەڵامی یەک بە یەکی نامەکان بداتەوە.
ئەمانەی لەسەرەوە باسکرا، لە دوایین وەشانی ڤایبەر بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە و بەکارهێنەر لەدوای نوێکردنەوەی دەبێتە خاوەنی سەرجەمیان.
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



