به‌هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، زیاتر له هه‌مووكاتێك، رۆژووه‌وانان پێویستیان به كاته‌كانی نوێژ و بانگ ده‌بێت و یه‌كه‌م پرسیاری رۆژانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌یه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆر به‌رنامه و پێداویستی هه‌یه له كۆگا ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا كه كاریان پێشاندانی كاته‌كانی بانگه و به زمانه جیاوازه‌كان به‌رده‌ستن.
به‌ڵام له‌و نێوانه‌دا به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه كه بۆ هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس به‌رده‌سته ناوی (My Prayers)-ه‌و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه بوونی قیبله‌نما و بانگدان و ده‌رخستنی كاته‌كان و زیكره‌كان و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ش.
بۆ دابه‌زاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له رێگه‌ی ئاپ ستۆر یان پله‌ی ستۆر گه‌ڕان بۆ ناوه‌كه‌ی بكه‌ن و دواتر به‌بێ به‌رانبه‌ر دایبگرن.
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



