به‌هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، رۆژووه‌وانان پێویستیان به به‌رنامه گرنگ و تایبه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به دینه‌وه ده‌بێت و له پێش هه‌مووشیانه‌وه ته‌فسیری قورئانی پیرۆزه به زمانی كوردی.
بێگومان زۆر ته‌فسیر هه‌یه به‌ڵام یه‌كێك له‌و به‌رنامانه‌ی توانیویه‌تی ببێته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌كارهێنه‌رانی ناوی (ته‌فسیری ڕێبه‌ر)ه‌و بۆ هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس ده‌بێت و به‌بێبه‌رانبه‌ر به‌رده‌سته.
هه‌ندێ لە تایبەتمەندییەكانی ئەم تەفسیرە:
1- هەموو ئایەتەكان تەفسیر كراوە.
2- ژمارەی ئایەتەكان لە كۆتایی ئایەتەكان نوسراوە.
3- مانای ناوی سوورەتەكان بە كوردی نوسراوە، وەكو: (الحدید، واتە: ئاسن).
4- ناونیشان بۆ ئایەتەكان دانراوە.
5- هۆی هاتنە خوارەوەی ئایەتەكان باسكراوە.
6- ئایەت هەیە دوو هۆكاری هاتنە خوارەوەی هەیە هەردووكی باس كراوە وەكو سوورەتی (نور: 61)
هه‌روه‌ها هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێت، بۆ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له رێگه‌ی ئاپ ستۆر و پله‌ی ستۆره‌وه به‌كوردی گه‌ڕان بۆ ناوه‌كه‌ی بكه‌ن و دایبگرن.
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



