كۆمپانیای فه‌یسبوك به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی و زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندیی بۆ به‌رنامه‌كانیان، له نوێترین كاریشیاندا به‌نیازی زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندیی نوێن بۆ ئینستاگرام.
پێگه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه‌وا به‌منزیكانه چوار تایبه‌تمه‌ندیی نوێ بۆ ئینستاگرام زیاد ده‌كرێت و هه‌ریه‌كه‌شیان گرنگی و سودی خۆی هه‌یه.
یه‌كه‌میان زیاد کردنی (Less toxic) -ه كه هه‌ڵده‌ستێت به دۆزینەوەی کەسانی دەورووبەرت بێ ئەوەی ناوەکانیان بزانین بەو مەرجە کەسەکە ئیستگرام بەکار بهێنێت لەسه‌ر ئامێره‌كه‌ی.
دووه‌میشیان بازاڕی کردنه لە خودی به‌رنامه‌كه واته پێویست ناکات لینک یان ماڵپەری کڕین به‌كاربهێنرێت.
تایبه‌تمه‌ندیی سێیه‌م گۆڕانکارییه لە کامێراکەیدا كه دەتوانی بە هۆی ئیفێکتەکانەوە دۆخێكی چێژبه‌خش دروستبكه‌یت.
چوارەم و كۆتایی، زیاد کردنی ستیکەری Donate وەک یارمەتیدان یان پشتگیری کەسەکە بکەی لە رێگەی پارەوە.
به‌تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام زیاد ده‌كرێت و له رێگه‌ی نوێكردنه‌وه‌وه ده‌گات به ده‌ستیان.




"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


