لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە گەشەپێدەران، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبوک، مارک زوکەربێرگ ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەکی لە فەیسبوک و مەسنجەر راگەیاند.
مارک لەو کۆنگرەیەدا رایگەیاندووە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ فەیسبوک لەسەر ماڵپەڕ هاوشێوەی دیزاینی ئێستای فەیسبوکی ناو مۆبایلی لێدێت و مەسنجەریش بۆ سیستمی ماک بەردەستدەخەن.
هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە داهاتووی فەیسبوک تایبەت و زۆرشت نادرکێنن تا گۆڕانکارییەکان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوەو بۆ بەکارهێنەرانیان بەردەستدەبێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبوک راشیگەیاندووە کە تۆڕەکەیان لە دەست گروپە سیخوڕ و هاککەرەکان زیاتر دەپارێزێت و بەهێزی دەکەن تا بەکارهێنەرانیان بەبێ دوودوڵی جێژ وەربگرن لە بەکارهێنانی فەیسبوک.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



