لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا باوترین ڕێگە بۆ پێکەوەبەستن و نیشاندانی شاشەی موبایل لەسەر تەلەفزیۆن بریتیە لە بەکارهێنانیئ کێبڵ، بەڵام زۆر جار کێشەت بۆ دروست دەبێت بەهۆی نەبونی کێبڵی تایبەت بە پەیوەستکردنی موبایل بە تەلەفزیۆنەکانەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئەپێکمان بۆ هەڵبژاردون بە ناوی " AllConnect - Play & Stream " لە توانایدا هەیە لە ڕێگەی وایافایەوە پەیوەندی دروست بکات لەنێوان تەلەفزێۆن و موبایلەکەت
هەر لەڕێگەی ئەپی ناوبراوەوە دەتوانیت شاشەی موبایلەکەت لەسەر تەلەفزیۆنەکە نیشان بدەیت زۆر بە ئاسانی، ئەپەکە بێ بەرانبەرە و هەموان دەتوانن سودی لێ ببینن، بۆ دابەزاندن و داونلۆدکرنی ئەپەکە لە کۆگای گووگڵەوە دەتوانیت کلیک بکەیت لەسەر ئەم لینکە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



