کۆمپانیای راکوتینی خاوەن ڤایبەر، بەردەوامە لە گەشەپێدان و زیادکردنی تایبەتمەندیی و لەنوێترین کاریشیاندا تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ ئەو بەرنامەیە زیادکرد.
تایبەتمەندییەکەش بریتییە لە گەڕان بە دوای وشەیەکدا یان زیاتر لەناو چاتێکی تایبەتدا.
واتە لەنێوان چاتی دوو کەس، بەکارهێنەر دەتوانێت بەهۆی تایبەتمەندیی گەڕانەوە بەدوای وشەیەکی دیاریکراودا بگەڕێت و بیدۆزێتەوە.
کە لە رابردوودا بەکارهێنەر دەبوو لە رێگەی بەشی چوونەسەر و خوارەوە ئەو کارەی بکردایە هەرچەند کاتێکی زۆریشی دەویست.
بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی نوێکردنەوەی بەرنامەکەوە لە کۆگا ئەلیکترۆنییەکان ببنە خاوەنی نوێترین وەشان و ئەو تایبەتمەندییە.

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



