بێگومان ھەموومان لەناو مۆبیالەکانمان کۆمەڵێک ناو و ژمارە مۆبایل پاشەکەوتە زۆرێک لەو ناوانەش لەسەر سیم کارتی مۆبایلەکانمان پاشەکەوت نیە و تەنھا لەسەر مۆبایلەکانمان پاشەکەوتە بە ھۆی ئەوەی بیرگەی سیمکارتی مۆبایلەکانمان تەنھا چەند ناوێکی دیاری کراو پاشەکەوت دەکەن و ئەوانی تر دەبێت لەسەر مۆبایلەکانمان پاشەکەوت بکەین.
زۆرجار ئەوەی دەبێتە کێشە لەبەردەم بەکارھێنەرانی مۆبایلە ھۆشمەندەکان و بەتایبەت بەکارھێنەرانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس بریتیە لە سڕینەوەی ناو و ژمارە مۆبایلەکان جا بەھۆی تێک چوونی سیستەمی مۆبایلەکانمان بێت یاخود فۆرمات یاخود بە ھەرھۆکارێکی تر بێـت.
لەم بابەتەی ماڵپەری کوردزۆن ئەپڵیکەیشنێکتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ پاراستن و پاشەکەوتکردنی ناو ژمارە مۆبایلەکانتان بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بە چەند ھەنگاوێکی ئاسان.
لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



